‎به‌ڵێ یه‌كێتی هێزه‌

گۆڤەند رەجەب
17:09 - 2023-07-10

‎به‌ڵێ یه‌كێتی هێزه‌

‎گه‌ر چاوێك به‌رابردوودا بخشێنینەوە، دڵنیا ده‌بین كه‌ به‌ڵێ یه‌كێتی هێزه‌، هێزێكه‌ به‌رگه‌ی چه‌ندین جار ترازانی ناوخۆی گرتوه‌و هێشتا له‌سه‌ر پێیه‌.. 
‎له‌روانگه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌كورسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل دۆخه‌كه‌دا كردوه‌ به‌به‌راورد به‌رابردوو،
‎به‌ڵام گه‌ر بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ
‎كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌رۆكی حكومه‌ت بێ منه‌تانه‌ به‌رامبه‌ر لایه‌نگرانیان به‌ گاڵته‌جاریه‌وه‌ ده‌ڵێ پارتی له‌گه‌ڵ وڵاتی چینیش هه‌ڵبژاردن بکات هه‌ر ده‌یباته‌وه.‌
‎ئه‌م دێڕه‌ زۆر قسه‌ هه‌ڵده‌گرێ 
‎و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچكات كورسیه‌كان حه‌قی خۆیان نه‌بون و چه‌ند كورسیه‌كی مسۆگه‌ریان هه‌بووه‌
‎بۆیه‌ به‌ته‌نزه‌وه‌له‌زیاد بوون و كه‌م بوونی كورسی حیزبەکانی دیكه‌ ده‌روانن 
‎له‌راستیدا ئه‌وه‌ موماره‌سه‌ی راستی ئازادیی و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كورسی كه‌مو زیادبكات
‎بۆیه‌ یه‌كێتی به‌و ژماره‌ كورسیه‌وه‌ كه‌به‌ڕێزیان به‌ته‌نزه‌وه ‌باسی ده‌كه‌ن توانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ده‌ست بھێنێت و هێنده‌ی پارتیش پۆستی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرێت، یه‌كێتی به‌وسه‌نگه‌ی به‌رێزیان باسی ده‌كه‌ن له‌دوایین خولی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق توانی عیراق له‌لێواری جه‌نگێكی ناوخۆیی وتائیفی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار بگه‌ڕێنێته‌وه‌ .
‎بۆیه ‌گه‌ر ده‌نگو كورسی یه‌كێتی كه‌می كردوه‌ نیگه‌ران نین و نامه‌و مه‌سجی هاووڵاتیانه‌ بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌ی نێو حیزب، بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی وه‌ك ئێستا بكه‌وێته‌ سه‌ر رێره‌وه‌ راسته‌كه‌ كه‌ له‌ رابردوودا به‌هه‌ر هۆكارێك بوبێ دۆخه‌كه‌ له‌بار نه‌بوه‌، بۆیه ‌یه‌كێتی گه‌ر
‎ته‌نها یه‌ك كورسیشی هه‌بێ ركابه‌ری ئه‌م حیزبه‌ چینیه‌ ده‌كات
‎بۆیه‌ به‌ڵێ یه‌كێتی هێزه..

‎گۆڤەند رەجەب

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP