یەکێتی بەرگری کرد و ئەوان رایان کرد لە کەرکوک .. پارتی ناتوانێت فۆبیای ئاسۆ ئەلمانی تێپەڕێنێت !

شێرزاد شوانی
11:26 - 2023-08-10




لە ٣١ی ئاب کاتێك پارتی گەڕایەوە هەولێر بە هێزی سەربازی رژێمی بەعس و پەیمان نامەی راستەوخۆی نێوان پارتی و بەعس. ئاسۆ ئەڵمانی، تا دوا فیشەک بەرگری کرد تا دواجار  لەگەل هاوڕێ پێشمەرگەکانی دەوریان گیرا و بە دیل گیران .لە ناو زیندان هەموو هەوڵێکیان ئەوە بوو ئاسو ئەڵمانی بدۆزنەوە و  گولە بارانی بکەن.
  لە ساڵی ٢٠٠٣ وە، تاوەکو ئێستا کاتێك ئاسۆ ئەڵمانی، لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر بوو نێوانی پارتی لەگەڵ ئەو مەڵبەندە ئەوەندە خراپ نەبووە، چونکە پارتی جولە و سیاسەت و خاوەندارییەتی یەکێتیەکانی لە هەولێر لە لایەن ئاسۆ ئەڵمانیەوە پێ تەحمول نەدەکرا.
لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستاش ئەوەندەی پارتی چاوی لەسەر ئاسۆ ئەڵمانیە لە کەرکوک تا وەک تاوانبار بیناسێنێت چاوی لەسەر کەس نەبووە. کە هەموو لایەک دەزانن کێ بەرگری لەکەرکوک کردوە و دەیکات و کێ هەمیشە رایکردوە و فرۆشتویەتی.
ئایا ئەوە ئاسۆ ئەڵمانی بوو بریاری ریفراندۆمی دا و گوتی ئەگەر سەری نەگرت بڵێن ئەو پیاوە شێت بووە و سواری سەری خۆی بووە ؟ ئایا ئاسۆ ئەڵمانی بوو دەیگوت زۆربەی دەوڵەتانی دونیا پشتمانن و تورکیا یەکەم پشتیوانمان دەبێت و دواتر دەرکەوت تورکیا رێبەرایەتی دوژمنایەتی ریفراندۆمی کرد و ناوی بارزانی بە خێل و عەشیرەت دەهێنا ؟
ئایا ئاسۆ ئەڵمانی بوو باسی ئابوری سەربەخۆی دەکرد و لە ٢٠١٤وە خەڵکی کوردستانی برسی کرد، دەیگوت عیراق دەوڵەتێکی فاشیلە و ئێستاش هەر هەموو ئابوری و دار و بەردی تەسلیمی ئەو دەوڵەتە فاشیلە کردۆتەوە بە مەرجی ئەوەی موچە بێت و خۆیان کوێخای کوردستان بن؟!
ئایا ئاسۆ ئەڵمانی خائین و خۆفرۆشە یان ئەوانەی دوو روو درۆزنن و بە رۆژی روناك خۆڵ دەکەنە چاوی خەڵک؟ 
پارتی ئەگەر فۆبیای یەکێتی و ئاسو ئەڵمانی نییە بۆچی وا دەڵێت لە کاتێکدا خۆیان رۆژانە دەرگا بە دەرگا لە بارەگای حیزبە عیراقییەکان دەدەن تا تۆزێک نەرم و نیان بن لەگەڵیان.  هاوپەیمانیەتیەکەی لەگەڵ سەدر هەڵوەشاندەوە و چووە نێو هاوپەیمانیەتی دەوڵەت بۆ دروست کردنی ئەو حکومەتە. ئەو حکومەتەی کە هات بۆ کەرکوک و یەکێتی بەرگری کرد و شەهیدیدا .ئەو کەرکوکەی ئەوان لێ ی رایان کرد.
ئەو حکومەتەی کە ئەوان ئێستا ئاسۆ ئەڵمانی پێ بە خیانەتکار تۆمەت بار دەکەن ئەی هەر ئەوان نەبون شەری مان و نەمانیان لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمار و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و چەند وەزیرێکی ئەو حکومەتە دەکرد.
ئایا هەڤاڵ ئاسۆ راستگۆیە لەگەل خەڵك و خاکی کەرکوك یان ئەوانەی وا لە کەرکوك قسەیەک دەکەن و سەرکردەکانیان لە بەغداد بە دوای قسەیەکی خۆشی سەرکردە سیاسیەکانی عیراقەوەن.
ئاسۆ ئەڵمانی خائینە یان ئەوانەی  بە فیتی ئاغاکانیان لە دەرەوەی کوردستان لە پێناوی رازی کردنی دڵی ئاغاکانیان ئامادە نین لە هیچ هاوپەیمانیەک بن لەگەڵ یەکێتی لە کەرکوك تا کورد و یەکێتی لە کەرکوك بەهێز نەبێت، بەڵام یەکێتی و ئاسۆ ئەڵمانی دەرگا بە دەرگا لە بارەگای حیزبە کوردستانیەکان دەدەن و دەستی هاوپەیمانی وبرایەتی درێژ دەکەن بۆ یەک لیستی و یەک دەنگی کوردستان و ئەوان قبوڵیان نیە.
ئێستا کێ خائیە و کێ کورد فرۆش؟ ئاسۆ ئەڵمانی یان ئەوانەی هەمیشە کوردیان لە شەڕ بە تەنها جێ هێشتوە  لە کاتی   گفتو گۆ و سەر مێزی دانوستان کوردیان هەرزان فرۆش و گورگان خوارد کردوە..
ئایندە نیشانی دەدات فۆبیای ئاسۆ ئەڵمانی و یەکێتی لەکەرکوک چۆن شەرمەزارتان دەکات.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP