مەكتەبی سیاسی: عەلی شامار بەشدارییەکی كارای هەبووە لە نێو كاروانی بزوتنەوەی شۆرشگێرانەدا

کوردستان
19:38 - 2024-04-22


  
كۆچی دوایی  تێكۆشەری دێرین و ماندونەناسی كوردایەتی لە گەرمەسێر و گەرمیان ، فەرماندەی خەباتی سەختی شۆرشی نوێی گەلەکەمان  كاك عەلی شامار  دڵگرانی كردین 

كاك عەلی شامار لە هەرەتی لاوێتیەوە بەشدارییەکی كارای هەبووە لە نێو كاروانی بزوتنەوەی  شۆرشگێرانەی گەلی كوردستاندا زۆر بەجوامێریی چەندین ئەركی  لێپرسراوێتی لە ناو هێزی پێشمەرگەدا بەسەركەوتویی  جێبەجێكردوە ،لە پاش راپەرین چەند ساڵێك  قائمقامی خانەقین بوە لەناوچەی مەیدان ،  لە سنورەکانی مەڵبەندی گەرمیان و كەركوك چەندین ئەرکی  لێپرسراوێتی ڕێکخستن وکاروباری کۆمەڵایەتی لە ئەستۆ گرتوە .
 
  لە یەزدانی مەزن داواكارین رۆحی کۆچکردوو كاك  عەلی شامار بە بەهەشت شاد بکات  وسەبوری و ئارامی بەکاک رێبوار عەلی شامار و نەوەکانیان و خانەوادە و كەسوكارە سەربەرز و تێكۆشەرەكەیان ببەخشێت .

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP