ئاسۆ مامەند پێشوازی لە موسلمی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات

کوردستان
21:18 - 2024-05-05

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی(ی ن ک)  لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری کەرکوک، پێشوازی لەموسلمی خاوەن پێداویستی تایبەت کردو لەنزیکەوە لەدۆخی تەندروستی پرسییەوە.

لای خۆشییەوە موسلمی خاوەن پێداویستی تایبەت سوپاسی ئاسۆ مامەندی کرد کەتەواوی تێچووی خوێندنەکەی لەئەستۆ گرتووە، ئەمڕۆش بەبۆنەی دەرچوونی لە خوێندنگە بە نمرەی بەرزەوە، سەردانی ئاسۆ مامەندی کردو لەبەرامبەردا سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی ی.ن.ک دیارییەکی تایبەتی پێشکەش بەموسلم کردو هانیدا کەبەردەوامبێت لەسەر خوێندن و پەرە بەتواناکانی خۆی بدات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP