زیاتر له‌ 465 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگاسازی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخانكرا

کوردستان
12:12 - 2024-05-06

بەپێی فەرمانێكی وەزاریی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشانداوه‌ لەسەر خەرجكردنی 465 ملیۆن و 795 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگاسازی.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: ئەو بڕە پارەیەى کەدیاریکراوە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لەسنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیەو بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بەداهات فەرمانی وەزاریی بۆ دەرچــووە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگاسازی لەگەڕەكی فەرمانبەران بۆ قۆناغی یەكەم لەسنوری سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP