کەشناسیى هەرێمى کوردستان: تاوەباران دەبارێت و پلەی گەرما 1 تا 3 پلە بەرزدەبێتەوە

کوردستان
12:10 - 2024-05-06

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو و نمەباران دەبێت و هەندێجاریش بۆ تاوە باران و بروسکەی ناوبەناو دەگۆڕێت.
وتیشی: رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان و رۆژهەڵاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت و پلەی گەرماش 1 بۆ 3 پلە نزمدەبێتەوە بەبەراورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بەیانییەکەی تاوەبارانی مامناوەندو هەورەتریشقە لەسنووری باشووری پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای هەولێر دەبێت پاشان کاریگەری بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژدەبێتەوەو ئێوارەکەی کاریگەری نامێنێت.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکە بەرزترین پلەی گەرما لەگەرمیان و کەرکوک تۆماردەکرێت، بەشێوەیەک، لەگەرمیان 29 و  لە کەرکوکیش 28 پلەی سیلیزی تۆماردەکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP