دیوە شاراوەکەی شەڕو ململانێکان

بێستون علی بنگردی
20:42 - 2023-12-02

            


لەهەموو ململانێیەکی سیاسی و سەربازیدا، دوو دیوو هەیە، ئەو دیوەی بەئاشکرا قسەو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، یاخود ئەو دیوەی کە پلانەکانی تێدا جێبەجێ دەکرێت.
ئەگەر شرۆڤە بۆ دوو شەڕی تازەو  ئێستایی بکەین، دەکرێت شەڕی ئۆکراین و ڕوسیا ، یاخود ئیسرائیل و حەماس وەک نمونەی زیندوو وەربگرین، کە ئۆکرانیاو  بزوتنەوەی حەماس و غەزرە ، بونەتە قوربانی ململانێی نێوان دوو زلهێزی جیهانی و دوو دژبەرو نەیاری یەکتری کە ڕوسیا و ئەمریکان، ئەو دوو زلهێزە جیهانیە شەترەنج دەکەن و لەکوێ بزانن هێزیان لەکورتیدایە، ئاڵنگاریەک دروست دەکەن و پارسەنگی هێزی پێ ڕاست دەکەنەوە، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی لەژێر هەژموونی ئەو دوو زلهێزەن.
ئەمریکاو ڕوسیا لەجەنگدا جگە لەبەدیهێنانی بەرژەوەندیە سیاسی و سەربازیەکانیان، دەسکەوت وبازاڕێک بۆ کۆمپانیاکانیان دەکەنەوەو بەدەیان ملیار دۆلار لە بەدەستهێنان و فرۆشتنی چەک وجبەخانەکان بەدەست دەهێنن و ئەو وڵاتانەی لەجەنگدان دوچاری قەرزێکی زۆر دەکەن، ناچار تا بەدیهاتنی ئامانجەکانیان ئەو زلهێزانە وەک کۆنترۆڵ دەیانکەنە گۆڕستانی بەرژەوەندیەکانیان!
من ئەمەوێت خوێندنەوەی واقعیانە بکەم، ئەگەر بابەتەکە مەترسی بێت بۆسەر بەرژەوەندیی کورد لەناوچەکەدا، ئەوا بێگومان هەڵەین،چونکە ئەمریکا بەرژەوەندیەکانی ستراتیجین و  بۆ کورد نایانگۆڕێت، بەڵام بۆئەوەی کورد هەمیشە پێگەکەی لەدەست نەدات، دەکرێت ئاستی بەرژەوەندیەکانی بپارێزێت لەگەڵ ئەمریکا، هێڵێکی ناوەند هەڵبژێرێت نە دوور بێت، نە ئەوەندە نزیک کە کۆنترۆڵ بکەوێتە دەستی هێزە بیانیەکان، چونکە نابێت بیرمانبچێت هەژموونی ئێران و تورکیاو ڕوسیا لەگۆڕەپانەکەدا ڕۆڵیان هەیە، بۆکورد زۆر ترسناکە لەم جەمسەرو ناوەندە نێودەوڵەتیانە بەتەنها لایەک هەڵبژێرێت، چونکە شەڕ دوو دیوی هەیە، دیوێک ئەبینرێت و دیوێکی نهێنی و شاراوەیەو مەترسیدارە و ناوەڕۆکی ئامانجی شەرەکەی تیا دانراوە.
بۆئەوەی کورد کاریگەرو شێری شەڕکەربێت، پێویستە زۆر بەجدی هانی دەنگدەرانی ناوچە جێناکۆکەکان بدات و ئەو کاریگەریيە بسەلمێنێت ،کە کورد تائێستاش کاریگەرترین هێزە، بێدەسەڵاتکردنی لەقازانجی هیچ یەکێک لەبلۆکەکانی ململانێکەدان یە، لەگەڵ ئەوە حیکمەتی بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی ئەو ستراتیجە قوربانی و کات و وردوبینی و لەخۆبوردنی دەوێت، وەکێش ئەو بەرێوەبردنە ئەخاتە سەر ڕێرەوی خۆی؟، چونکە شەڕ هیچ دەسکەوتی نیە،بەتایبەت بۆ ئەو ناوچەو وڵاتانەی شەڕەکە لەسەرخاکەکەیان دەکرێت.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP