یان کەرکوک و خانەقین یان تاماوین ئەجەنگین؛ سەرۆک مام جەلال ماوەی شەست ساڵ خەباتکردنی بۆ گەلەکەی لەژێر چەتری کوردایەتی دانەبڕاو مایەوە؛ نەسرەوت تا ئەو رۆژەی لە قەندیلەوە بۆ یەکەمین جار کوردێک بۆ مێژوو بووە سەرۆک و لە جيگەی فاشیزم؛ دیموکراسی شوێنی گرتەوە. سەرۆک مام جەلال بەخەباتی خۆیی و گەلەکی بووە سەرچاوەو هێزی دروستبوونی عێراقی نوێ؛ کە گەلان تێیدا پشکداربوون.
ئەمڕۆش قوباد تاڵەبانی کەخوێنی کوردایەتی لە دەمارەکانی دێو دەچێ و وەک باوکی لەژێر سەیوانی کوردایەتیدایە ؛ لەناو خانەقینییەکان وەک سیاسییەکی میانڕەوی کوردستانی؛ وەک عەقڵێکی نوێی سیاسی حەکیم،
ووتی: “کوردان هەرگیز بەجێتان ناهێڵین تا گەیشتنە سەرکەوتن” ئەم ووتەیە دەلالەتە بۆ خاوەندارێتی لە دۆزێک کەناوی کوردایەتییە.
لە ماوەی رابردوو دا لەوناوچانەی کوردستان؛ بەهۆی سیاسەتی عەسکەرتاریەت و تەعریب و عەقڵیەتی فاشیزمی نوێ. کورد لە ناوچە دابراوەکان لە دۆخی سەخت و دژواربوو.
بەڵام هەڵوێستی خاوەندارێتی کورد-دان لە لیستی سەوز لە کەرکوک و دیالە و چوونی سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی بۆ ناو کوردان سەلمێنەری خاوەندارێتیانە لە کوردستانییەتی ئەو خاکەی کە لە مورافەعەگەورەکەدا سەرۆک مام جەلال بەنەخشە سەلماندی کە ئەو زەویانە کوردستانەو خاکی میللەتی کوردو گەلانی رەسەنە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP