زۆرترین بەشداری لەپارێگای سلێمانی ، زۆرترین دەنگیش بۆ یەکێتی

لەتيف نێروەیی
19:47 - 2023-12-17

زۆرترین بەشداری لەپارێگای سلێمانی ، زۆرترین دەنگیش بۆ یەکێتی 

       لەتیف نێروەیی

ئەوەی بۆتەجێگای دڵخۆشی و ئۆمێدێکی زۆریشی بەدوایخۆیدا هێناوە کە  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپارێزگاکانی  کەرکوک و دیالا سەرکەوتن بەدەست دێنێت، ئەوەیە کە لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی عيراق ، لەم هەڵبژاردنەدا رێژەی بەشداربوونانی دەنگدەرانی تایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی (کەلار ،کفری ،چەمچەماڵ ،تەکیێ ،تاسلوجە ،ناوشاری سلێمانی و ناوەندەکانی دیکە)  بەرێژەیەکی زۆر جیاواز لەهەموو پارێزگاکانی دیکەی عيراق  زیاتربوو ، تەنانەت لەهەندێ ناوەندی دەنگدان  رێژەی بەشدابووان گەیشتووەتە ٩٦%بەتایبەتی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان . 
هەروەها لەهەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەتدا کەمترین دەنگی بەشداربوان لەپارێزگای سلێمانی پوچەڵکراونەتەوە ، ئەمە لەکاتێکدایە لەهەڵبژاردنی پێشۆدا کەمترین رێژەی بەشداربووانی دەنگدانی تایبەت لەسنووری پارێزگای سلێمانی بوو ،هەروەک زۆرترین دەنگی پۆچەڵکراو لەهەمان پارێزگابوو . 

بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا رێژەی بەشداربووان لە سڵێمانی لەپێش  هەموو پارێزگاکانی عيراقە وبەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان زۆرترین دەنگیش بەکاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دراون . بۆیە ئەم سەرکەوتنە  هێزوئیرادەیێکی زۆر دەبەخشێتە دەنگدەرانی گشتی لە پارێزگای کەرکوک کەبەهەمان ئیرادەی دەنگدەرانی تایبەتەوە رووبکەنە سندوقەکانی دەنگدان و سەرکەوتنێکی گەورە تۆماربکەن. هەروەک ئەم ئەنجامە نافەرمییە  بەرچاوی دەنگدەران روشنتر دەکات بۆ ئەوەی نوێنەری راستەقینە بۆ خەڵکی رەسەنی کەرکوک هەڵبژێرن و  کۆتایی بەدۆخی ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئیداری لەکەرکوک بێنن .  

دەبێ ئاماژە بەو راستییەش بدەین کە هۆکاری ئەم سپرایزە دڵخۆشکەرە  بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجۆمەنی پارێزگاکانی عيراق بەرنامەیەکی نوێی سەردەمیانە و گونجاوی دارشتبوو ،هۆکارێکی دیکەی سەرکەوتنی یەکێتی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە سیاسەتێکی واقیعبینانەی نەگۆری هەیە بۆچونیەتی چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچە دابرێنراوەکانی دیکەی کوردستان.  بۆیە جەماوەری ناوچەکە بەگەرمی پێشوازی لەو سیاسەتە دەکەن و دەزانن تەنها یەکێتی دەتوانێت سەقامگیرییان بۆ فەراهەم بکات .

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP