سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا گرنگی و بایەخی خۆی هەیە

ئاراس محەمەد ئاغا
12:01 - 2024-05-06

سەردانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ ئەمریكا، گرنگی و بایەخی خۆی هەیە و مایەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ وڵاتێكی گەورەی وەك ئەمریكادا ،یەكێتی نیشتیمانی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووە پەیوەندییەكی هاوسەنگی لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا هەبێت، ئەوەش لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و ئەزموونەكەیدا دەبێت.

بانگهێشتكردنی سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریكا، بۆ پێگەی بەڕێزیان دەگەڕێتەوە وەك سەركردەیەك کە رۆڵی كاریگەر‌ و بەرچاوی هەبووە لە ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكاندا
بەوپێیەی ئەمریكا رۆڵی گرنگی هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ‌و جیهان بەگشتی، سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ ئەو  وڵاتە و بانگهێشتكردنی بەشێوەیەكی رەسمی، بایەخی خۆی هەیە، بەتایبەتی لەم كاتەدا كە عیراق و كوردستان و ناوچەكە بە بارودۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕن. یەکێتی هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووە پەیوەندییەكی هاوسەنگی لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا هەبێت، ئەوەش بۆ بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و ئەزموونەكەی گرنگە و ئەو پەیوەندییانەش بۆ سەردەمی سەرۆك مام جەلال دەگەڕێتەوە و ئێستاش سەرۆك بافڵ درێژەی پێدەدات. 

بانگهێشتكردنی كەسی یەكەمی یەكێتی بۆ ئەمریكا، بۆ پێگەی بەڕێزیان دەگەڕێتەوە، كە وەك سەركردەیەكی ئەكتیڤ توانیویەتی رۆڵی كاریگەر‌ و بەرچاوی هەبێت لە  ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدادا و پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی واقیعیانە ‌و هاوسەنگە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەردا.
ئەمریكا خوازیارە هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی عیراقێكی بەهێزدا بەردەوامبێت و برەو بە پڕۆسەی دیموكراسی بدات و رێز لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادیی رۆژنامەگەری بگرێت ، یەكێتی رۆڵی گرنگ و پڕبایەخی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گەڕانەوەی شەرعیەتە بۆ دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان.




Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP