تیمێكی كه‌شتیوانی بۆشایی ئاسمانی چین دوای 183 رۆژ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی

زانست و تەکنەلۆژیا
13:40 - 2022-04-16

 
میدیای چین ئه‌مڕۆ 16ی نیسانی 2022 گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌و تیمه‌ كه‌شتیوانییه‌ی بۆشایی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، كه‌ له‌ سێ‌ كه‌س پێكهاتووه‌، ئه‌ویش دوای 183 رۆژ مانه‌وه‌یان له‌ بۆشایی ئاسماندا، كه‌ به‌درێژترین ماوه‌ی كه‌شتیوانیی بۆشایی ئاسمانی چین تا ئێستا ئه‌ژمارده‌كرێت. 

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوزش، ئه‌و سێ كه‌شتیوانه‌ی بۆشایی ئاسمانه‌ چینییه‌، به‌ناوه‌كانی(تشای تشی قانغ، ویی جوانغفو) هه‌روه‌ها خانمه‌ كاپتنی بۆشایی ئاسمان (وانغ یابینغ) له‌ یەکەیەکی سەرەکی وێستگەی ئاسمانیی چین نیشتنەوە، ئه‌ویش دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی پار به‌ کەشتی ئاسمانی "شینتشو-13" گه‌شته‌كه‌یان ده‌ستپێكردو دوای 183 رۆژ ئه‌ركه‌كه‌یان ته‌واوكرد و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی، كه‌ بریتی بووه‌ له‌ دامه‌زراندنی وێستگەی ئاسمانی تیانهی چین تا کۆتایی ئه‌مساڵ.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP