عێراق سه‌باره‌ت به‌ ژیریی ده‌ستكرد داوایه‌ك له‌ چین ده‌كات

زانست و تەکنەلۆژیا
20:07 - 2025-05-14


وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق داوایەك لە كۆماری گەلی چین دەكات كە زانكۆیەكی تایبەت بە ژیریی دەستكرد لە عیراق دابمه‌زرێنن و ئەوداوایەش لە ڕێگه‌ی باڵیۆزی ئەو وڵاتەوە ئاڕاستەی پەكین دەكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ 14-5-2025، نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵای عیراق لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ باڵیۆزی چین لە عیراق تەئكیدیكردووەتەوە:" لە  پەرەپێدانی رێگاكانی هاوبەشی زانستی و لەو بارەیەوە داوایكرد: "زانكۆیەكی عیراقی و چینی تایبەت بە زیرەكی دەستكرد و تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی دیجیتاڵی دابمەزرێنن".

(تسوی وی) باڵیۆزی چین لە عیراقیش لەوەڵامی ئەو داوایەدا پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ بەشداریكردن لە هاوكارییە ئەكادیمییە هاوبەشەكان لە بوارەكانی پەروەردە و تەكنەلۆجیا دەربڕی و رایگەیاند: "پێشوازی لە هەنگاوی دامەزراندنی دامەزراوەیەكی ئەكادیمی تایبەت بە زیرەكی دەستكرد دەكەین كە بەشداری بكات لە پەرەپێدانی ژێرخانی زانستی و خزمەتكردنی ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP