ئەپڵیكەیشنی سكایپ لە دوای 21 ساڵ دادەخرێت

زانست و تەکنەلۆژیا
18:39 - 2025-02-28

ئەمڕۆ هەینی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكی داخستنی ئەپڵیكەیشنی سكایپی راگەیاند، كە زیاتر لە 21 ساڵە كاردەكات و لە لایەن ملیۆنەها كەسەوە لە سەرانسەری جیهانەوە بەكاردەهێندرا ، كۆمپانیای ناوبراو بەكارهێنەرانی سكایپ هاندەدات لەمەودوا ئەپلیكەیشنی (تیمز) بەكاربهێنن، كە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئامادەدەبێت بۆ بەكارهێنان .

شایەنی باسە سكایپ لەسەرەتای دروسبوونیەوە لە ساڵی 2003 تاوەكو 2008 بەكارهێنەرانی لەسەرانسەری جیهان گەیشتە 400 ملیۆن بەكارهێنەر و ملیۆنەها دۆلار قازانجی كردووە ، پێش ئەوەی مۆبایلی زیرەك بازاڕەكان داگیربكات و كاریگەری سكایپ لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەپڵیكەیشنە تازەكانەوە كەمببێتەوە.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP