کۆمپانیای( Colossal Biosciences ) ئه‌مریكیی کە کۆمپانیایەکی تایبه‌ت به ئەندازه‌ی بۆماوەییە، رایگەیاند:" بە سەرکەوتوویی جۆرێک له گورگی لەناوچووی زیندووکردووەتەوە کە بە (گورگی زۆر ترسناک ــ Dire Wolf ) ناسراوە، كه نزیکەی 12 هەزار و 500 ساڵه لە لەناوچووه"
ئه‌م هه‌نگاوه له پێشكه‌وتنی زانستیی له بواری (ئه‌ندازه‌ی بۆماوه‌یی) به خاڵی وەرچەرخانێکی بێ وێنە ئه‌ژمارده‌كرێت لە پڕۆژەکانی "زیندووکردنەوەی جۆرە لەناوچووەکان"، بە بەکارهێنانی DNAی کۆن و دەستکاریکردنی جیناتەکان و تەکنیکەکانی دووباره رێكخستنه‌وه‌و كۆپیكردن.
کۆمپانیای ناوبراو کە بنکەکەی لە ویلایەتی (تکساس)ە راشیگەیاندووە:" پسپۆڕان و توێژەرانی كۆمپانیاكه سه‌ركه‌وتووبوونه له پرۆسێسی لە دایکبوونی (سێ بەچکە گورگ)ی ترسناک له دوونیان له ره‌گه‌زی نێرن و له ئێستادا تەمەنیان ٦ مانگه بە ناوەکانی (ڕۆمولوس و ڕێموس) و هه‌روه‌ها مێینەیەکیش كه ته‌مه‌نی ٣ مانگانه بە ناوی (خالیسی).
کۆمپانیاکە ده‌ڵێت:" ئەم ده‌ستكه‌وته‌یان له رێگه‌ی بەکارهێنانی تەکنیکەکانی کۆپیکردن و دووباره‌رێكخستنه‌وه‌ی جیناته‌کان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه‌ش به پشبه‌ستن به دوو سایمبوڵی( دی ئێن ئەی) گورگە دێرینه ترسناکەکان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP