کۆمپانیای مێتای خاوەنی وەتسئەپ
"نیگەرانی" خۆی دەربڕی لەوەی خزمەتگوزارییەکانی لە ئێران بلۆک بکرێن،
دوای ئەوەی کەناڵێکی رەسمی دەوڵەت داوای لە خەڵک کرد ئەپلیکەیشنەکە بسڕنەوە و
تۆمەتباری کرد بە هاوبەشیکردنی زانیاری لەگەڵ ئیسرائیل.
کەناڵی دووی دامەزراوەی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران دوێنێ
داوای لە ئێرانییەکان کرد وەتسئەپ و ئینستاگرام، بە تایبەتی وەتسئەپ، لەسەر
مۆبایلەکانیان بسڕنەوە و تۆمەتباری کرد بەوەی ئەپلیکەیشنەکە زانیاریی کەسیی
بەکارهێنەران و "دوایین شوێنی زانراو و پەیوەندییەکان"یان کۆدەکاتەوە و
لەگەڵ ئیسرائیل هاوبەشیان پێدەکات.
وتەبێژێکی وەتسئەپ بانگەشەکانی میدیای ئێرانی
رەتکردەوە و رایگەیاند، هەموو نامەکانی نێردراو لە رێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە تەنیا
نێرەر و وەرگر دەتوانن بیانبینن.
وتەبێژەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە:
"نیگەرانین لەوەی ئەم راپۆرتە نادروستانە ببنە بیانوویەک بۆ بلۆککردنی
خزمەتگوزارییەکانمان، لە کاتێکدا خەڵک زۆرترین پێویستییان پێیەتی."
دەشڵێت: "ئێمە شوێن پێی کەس هەڵناگرین. بەدوای
ئەوەیشدا ناچین کێ نامە بۆ کێ دەنێرێت و چاودێریی ئەو نامە کەسییانەش ناکەین خەڵک
بۆ یەکدییان دەنێرن."
ئاماژەی
بەوەشکرد، وەتسئەپ "زانیاریی بەکۆمەڵ بە هیچ حکومەتێک نادات."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP