دوای لابردنی تیکتۆک لە ئەپەکانی ئەمریکا بەهۆی
قەدەغەکردنی سەرتاسەری وڵاتەوە، لە پلاتفۆڕمی ئیبەی چەندین مۆبایلی زیرەکی
بەکارهێنراو دانراون بە نرخێکی زۆر دەخرێنە لیستی فرۆشتنەوە، هەندێکیان نرخیان
دەگاتە ٥٠ هەزار دۆلار، دۆناڵد ترەمپیش رایگەیاند، پێدەچێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا
بڕیار لەسەر ئایندەی تیکتۆک بدرێت.
راشیگەیاند، لەگەڵ چەند لایەنێک لەبارەی کڕینی
تیکتۆکەوە گفتوگۆ دەکەن و پێدەچێت لەماوەی ٣٠ رۆژدا بڕیار لەسەر ئایندەی تیک تۆک
لە ئەمریکا بدرێت.
لە پلاتفۆڕمی ئیبەی چەندین مۆبایلی زیرەکی
بەکارهێنراو دانراون بە نرخێکی زۆر دەخرێنە لیستی فرۆشتنەوە، هەندێکیان نرخیان
دەگاتە ٥٠ هەزار دۆلار.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم نرخانە لەبەرئەوەیە،
تیکتۆک لەو مۆبایلانەدا هێشتا بەردەستن و دەتوانرێت بەکاربهێنرێن، ئەمە لەکاتێکدایە
بەکارهێنەرانی ئەمریکا دوای ئەوەی ئەپەکەیان سڕیوەتەوە ناتوانن دووبارە دایــببەزێننەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP