دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانى يه‌كێتى پاڵپشتى خۆيان بۆ راهێنراوانى نه‌وتى باكور دووپات كرده‌وه‌

ئابوری
11:10 - 2022-05-12

پاش ئه‌وه‌ى زياتر له‌ ساڵێكه‌ راهێنراوانى كۆمپانياى نه‌وتى باكور چه‌ندين خۆپيشاندانيان له‌ پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌نجام داوه‌ و نائومێد بوون له‌ ئيداره‌ى پارێزگاكه‌ بۆيه‌ خۆپيشاندانه‌كانيان بۆ به‌غدادى پايته‌خت گواسته‌وه‌ و له‌وێش له‌ لايه‌ن دوو په‌رله‌مانتارى يه‌كێتييه‌وه‌ پێشوازييان لێكرا كه‌ئه‌وانيش سه‌باح حه‌بيب و د.گه‌يلانن

ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ داواكارييه‌كانيان به‌وه‌زيرى نه‌وت گه‌ياند و پشگيرى و پاڵپشتى خۆيان دووپپاتكرده‌وه‌ بۆيان

به‌ڵێنيشياندا كه‌ داواكارييه‌كانيان بۆ ئه‌نجومونى وه‌زيران به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ تاكو بريارى دامه‌زراندنيان ده‌ربچێت


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP