کەشتییەک کە نزیکەی ١٦ هەزار مەڕی هەڵگرتبو و له رێگادا بو به‌ره‌و سعودیە، نزیك کەناراوەکانی سودان لە دەریای سوور نوقم بوو.
به وته‌ی به‌رپرسانی بەندەری سواکین، "کەشتیی بەدر كه ١٥ هەزار و ٨٠٠ سەر مەڕی هەڵگرتبو، ئه‌وه‌ش لە توانای كه‌شتییه‌كه زیاتره‌و بووه‌ته‌هۆی ناهاوسه‌نگی و لە سه‌عاته‌كاتی سەرەتای سەرلەبەیانی یەکشەممەدا نوقم بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی میدیای پۆلیسی ویلایەتی دەریای سووری سودانش، تیمەکانی فریاکەوتن توانیویانە کەشتیوانەکان ڕزگار بکەن بەڵام سەرکەوتوو نەبون لە ڕزگارکردنی مەڕەکاندا
بەهای سه‌رجه‌م مه‌ره نقومبووه‌كان به ٤ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، هه‌روه‌ك ئه‌و به‌نده‌ره‌ش به یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی گواستنه‌وه بۆ شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP