نه‌یمار خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ كامپ نۆ
نه‌یمار ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رشه‌لۆنه، ئه‌مه ناونیشانی ڕاپۆرتێكی به‌رنامه‌ی چیرینگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانیه، ئه‌و به‌رنامه‌یه بڵاویكردۆته‌وه: پاش هه‌وڵه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بۆ گواستنه‌وه‌ی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، له ئێستادا بینی زه‌هاڤی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی نه‌یمار دا سیلڤا به به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه‌ی ڕا گه‌یاندوه كه یاریزانه به‌ڕازیلیه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه .. به‌رنامه‌ی چیرینگیتۆ ئه‌وه‌شی وت: نه‌یمار ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه به‌رشه‌لۆنه و له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆندی لیڤاندۆڤیسكی، ئه‌وا یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ده‌توانێت به بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ نه‌یماڕ بگه‌ڕێنێته‌وه ڕیزه‌كانی، خواستی یاریزانه‌كه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كامپ نۆ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP