یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌لێنه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به لیڤاندۆڤیسكی ده‌باته سه‌ر
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی گۆڵكاری یانه‌ی بایرن میونخ ده‌باته سه‌ر و بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش به یانه باڤارییه‌كه ده‌كات له پێناو ده‌ستبه‌رداربوونی له گۆڵكاره پۆڵه‌ندیه‌كه‌ی، ئه‌و بڕه پاره‌ی به‌رشه ته‌رخانیكردوه بۆ بۆنده‌كه‌ی لیڤاندۆڤیسكی زیاتره له‌و نرخه‌ی به‌رشه پلانی بۆ دانابوو، به‌ڵام یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌ڵینی خۆی به‌رامبه‌ر به یاریزانه پۆڵه‌ندیه‌كه و بینی زاهافی بریكاری لیڤاندۆڤسكی به‌جێهێنا، ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی بلۆگرانا له دوای ئه‌وه دێت یاریزانه پۆڵه‌ندیه‌كه له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا و به ئاشكرا رۆیشتنی له بایرن راگه‌یاندبوو و بریكاره‌كه‌یش به لاپۆرتای وتبوو به‌رشه ده‌توانی بۆند له‌گه‌ڵا لیڤاندۆڤیسكی بكات به‌رامبه‌ر به 40 ملیۆن یۆرۆ هه‌رچه‌نده بایرن میونخ ده‌یوت كه‌متر له 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ی نابێت، پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆنده‌كه واژوی بكرێ به‌ر له‌وه‌ی بایرن میونخ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌ستپێبكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP