هه‌رێم..حكومه‌تی عێراق پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی بۆ ساڵی 2022 ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد

ئابوری
22:21 - 2022-08-07

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق بڕی زیاتر له‌ 97 ملیار دیناری وه‌ك پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 ره‌وانه‌ی هه‌رێم كردوه‌ و  له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌شكردوه‌، بڕی 97 ملیار و 362 ملیۆن دینار هاتوه‌ته‌ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بریتیه‌ له‌ به‌شێكی تری شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵی (2022).

به‌جۆرێك پارێزگای سلێمانی بڕی 50ملیار و 362ملیون دینارو بڕی 30ملیار دینار بۆ پارێزگای هه‌ولێرو پارێزگای دهۆك بڕی (17) ملیار دیناری بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پاش ته‌واوبونی ڕێكاره‌ كارگێری و داراییه‌كان له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ ده‌كرێت به‌سه‌ر جوتیاران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP