وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هاووڵاتیان ترلیۆنێك دینار قه‌رزی وه‌زاره‌تی كاره‌بایان لایه و، به‌پێی یاسا ده‌توانن كاره‌بای هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ببڕن كه قه‌رزه‌كه‌ی ناداته‌وه
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه له‌ئێستادا هاووڵاتیان زیاتر له ترلیۆنێك دینار قه‌رزاری وه‌زاره‌تن، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش زۆره و كێشه‌ی بۆیان دروستكردووه .
رونیشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی یاسا ده‌توانین كاره‌بای هه‌ر هاوبه‌شێك ببڕین كه قه‌رزه‌كه‌ی ناداته‌وه، به‌ڵام دۆخی دارایی هه‌موو هاوبه‌شانی كاره‌بایان له‌به‌رچاوگرتووه، بۆیه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و یاساییه جێبه‌جێ نه‌كراوه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوبه‌شێك ، دوو بۆ سێ جار ئاگادار بكرێته‌وه له‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه و هیچ وه‌ڵامی نه‌بێت، ئه‌وه ناچار ده‌بن یاساكه جێبه‌جێبكه‌ن و كاره‌باكه‌ی ببڕین، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین نه‌گه‌ینه ئه‌و حاڵه‌ته.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP