گۆڵكاره‌كه‌ی یانه‌ی فرانكفۆرت له یانه‌ی یۆڤانتۆس نزیكده‌بێته‌وه
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گۆڵكاره‌كه‌ی یانه‌ی فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی له دوای ته‌واوبوونی یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.. په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیه‌وه بكات.. جیانلۆكا دی مارزیۆ شاره‌زا له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرای كردوه فیلیپ كۆستیچ هێرشبه‌ری یانه‌ی فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی نزیكبوه‌ته‌وه له په‌یوه‌ندی كردن به ریزه‌كانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه‌وه.. دی مارزیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه كه ئیداره‌ی هه‌ردوو یانه نزیكن له خاڵی كۆتایی و رێكه‌وتن.. باسی له‌وه‌ش كردوه له ئه‌گه‌ری گه‌ییشتن به رێكه‌وتن ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه، ئه‌گه‌ر هه‌یه كۆستیچی یاریزان رۆژی سێشه‌ممه بگاته شاری تۆرینۆ بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكیه‌كانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP