5 كه‌سایه‌تی وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر سوپه‌ری ئه‌وروپیان بردۆته‌وه
ئاكۆ بیبانی
پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و پاڵه‌وانی ئه‌وروپا لیگ له دیدارێكدا كۆده‌كرێنه‌وه كه پێی ده‌وترێت جامی سوپه‌ری ئه‌ورپا، چه‌ند كه‌سایه‌ییه‌كی دیار و به ناوبانگی جیهان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌روپا توانیویانه جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی ببه‌نه‌وه وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر ، له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه ئه‌و كه‌ساییه‌تیانه‌ی وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر سوپه‌ری ئه‌وروپیان ده‌سته‌به‌ركردوه .
لویس ئه‌نریكی ئیسپانی یه‌كێكه له‌و كه‌ساییه‌تیانه‌ی توانیوێتی وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر ناوی خۆی له سوپه‌ری ئه‌وروپی بنه‌خشێنێ كاتێك له ساڵی 1997 وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گه‌یشتنه یاری فیناڵ و له‌وێشدا بروسیا دۆرتمۆندیان تێپه‌راندوو بوونه پاڵه‌وان ، دواتر هه‌مان یاریزان كاتێك ژیانی راهێنه‌رایه‌تی هه‌لبژارد ، دوباره سوپه‌ری ئه‌وروپی به‌ده‌ستهێنایه‌وه ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وه‌ك راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه .
یه‌كێكی دیكه له كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كان ، دیگۆ سیمۆنییه ، وه‌ك یاریزان له ساڵی 1999 له‌گه‌ڵ یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی به‌ده‌ستهێناوه ، له‌گه‌ڵ بوون به راهێنه‌ریش سیمیۆنی وازی له خه‌ونه‌كه‌ی نه‌هێناو دووجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی شاد بوو.
زه‌ینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی له‌كاتێكدا وه‌ك یاریزان له نێو گۆڕه‌پانی یاریگادا بوو ، دووجار توانیوێتی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی به‌ده‌سبهێنێت ئه‌ویش له ساڵه‌كانی 1996 و 2002 ، له كاری راهێنه‌رایه‌تیشدا زێدان له سوپه‌ری ئه‌وروپی بێ به‌ش نه‌بوو به‌ڵكو 2016 و 2017 ئه‌و نازناوه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌درید برده‌وه .
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی مان سیتی ئینگلیزی ، له‌سه‌ر ده‌می لاوێتی و له‌و ده‌مه‌ی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بووه له ساڵی 1992 جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی بردۆته‌وه ، له كاری راهێنه‌رایه‌تیشدا چه‌ند جارێك ئه‌و جامه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌سته‌به‌ركردوه به تایبه‌ت 2009 -2011 -2013 .
له ساڵی 1990 ئه‌و كاته‌ی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی یاریزانی تۆپی پێ بوو له ریزه‌كانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی یاری ده‌كرد ، بوونه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ر ، پاشان و له كاتی راهێنه‌رایه‌تیدا 2003 و 2007 و 2014 ز 2022 جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی به‌ده‌ستهێناوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP