ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك ده‌ڵێت، خواست له‌سه‌ر نه‌وتی جیهان زۆر به‌رزه‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئابووری جیهان كه‌مده‌كاته‌وه.
(هه‌یسه‌م غه‌یس) ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، قه‌ربووكردنه‌وه‌ی نه‌وتی روسیا كارێكی ئاسان نیه، به‌تایبه‌تیش له دۆخی ئێستا كه كورتهێنانێكی زۆر له وه‌به‌رهێنانی بواری نه‌وتدا هه‌یه، بۆیه به‌ڵێندان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی نه‌وتی روسیا ئه‌سته‌مه.
سه‌باره‌ت به بڕیاری داهاتووی ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر دۆخی بازاره‌كانی نه‌وت ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك رایگه‌یاند، هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بریار له‌سه‌ر زیادكردن یان كه‌مكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بده‌ین، به‌ڵام ئۆپیك گه‌شبینه به دۆخی ئێستای بازاره‌كانی نه‌وت.
پێشتریش (هه‌یسه‌م غه‌یس) رایگه‌یاندبوو، قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و غاز له 600 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 450 ملیار دۆلار له ساڵێكدا كه‌میكردووه، ئه‌وه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ ساڵانی داهاتوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه نرخی سوته‌مه‌نی به‌رزبێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP