چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێ به‌خێرای ده‌ركه‌وتن كه‌چی به‌زووی كۆتایان هات
ئاكۆ بیبانی
چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێ زۆر به خێرایی له نێو گۆڕه‌پانی یاریگادا دره‌وشانه‌وه‌و له شه‌قه‌ی باڵیان دا ، ئاستی سه‌رنج راكێش ، گۆڵی ناوازه ، جوڵه‌ی هونه‌رییان پێشكه‌ش ده‌كرد و فۆكه‌سی ته‌واوی میدیا و یانه‌كانیان بۆخۆیان راكێشا ، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی بۆندی گران به‌ها و خه‌یاڵیان پێشكه‌ش بكرێت ، هه‌ر وه‌ك چۆن به‌خێرایی دره‌وشانه‌وه‌و خۆری به‌ختیان هه‌ڵات ئاواش زوو خۆریان به‌ره‌و ئاوابوون رۆشت .
مه‌سعوت ئۆزێلی ئه‌ڵمانی وئه‌ندازیاری هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی یه‌كێك بوو له‌و ئه‌ستێرانه‌ی تۆپی پێ كه زۆر به‌خێرایی خۆی ناساند و ئاستێكی نمونه‌یی پێشكه‌ش كرد و دوانیای وه‌رزشی سه‌راسیمه كرد ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا لوتكه‌ی ئاست به‌رزی پێشكه‌ش كرد ، پاشان ڕویكرده تۆپچییه‌كان ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا و كۆتایی ئۆزێل بوو ، دواتر وورده وورده ئاستی پاشه‌كشه‌ی كرد ئه‌مه‌ش وایكرد دواجار له خولی یانه‌كانی توركیا به كۆمه‌لێك كێشه‌وه بگیرسێته‌وه .
ئه‌لێكسس سانشێزی چیللی یه‌كێكی دیكه‌بوو له‌و ئه‌ستێرانه‌ی تۆپی پێ كه‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنه‌كانی ئومێدی زۆری له‌سه‌ر بونیاد نرا و به‌یه‌كێك له هێرشبه‌ره مه‌ترسیداره‌كان ناوزه‌ند ده‌كرا ، سانشێز له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئۆدێنزی و به‌رشه‌لۆنه و ئارسیناڵ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد دواتر كه ڕویكرده ریزه‌كانی یانه‌ی مان یونایتدی ئینگلیزی ، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی ئه‌و یاریزانه‌ی وورد و خامۆش كرد .
گاریس به‌یڵی ویڵزی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی كردنی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه یاریزانێكی سه‌رنج راكێش و پڕ له جوڵه‌ی هونه‌ری بوو ، ته‌واوی میدیاكانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردبوو ، دواتر به‌یڵ پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆر به ئاستیه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ش وایكرد له سێ ساڵی رابردوو له ریزه‌كانی یانه‌ی شاهانه دیلی كورسی یه‌ده‌ك بێت پاشان به‌ره‌و خولی ئه‌مریكی هه‌نگاو بنێت .
ئه‌لێكسانده‌ر پاتۆی به‌رازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی له‌ته‌مه‌نێكی پڕ لاوێتیه‌وه ده‌ركه‌وت و هه‌موو سیفاته‌كانی هێرشبه‌ری نمونه‌یی تێدا ده‌ركه‌وت یه‌كێك بوو له‌خێراترین هێرشبه‌ره‌كان به‌ڵام دواتر وه‌ك پیشه‌ی زۆرێك له به‌رازیلییه‌كان پاتۆ به‌هۆی كێشه‌ی سۆزدارییه‌وه زۆر به زووی خۆری ئاوابوو ، ته‌نانه‌ت وایلیهات له ته‌مه‌نی 28 ساڵی پاتۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا بێت .
خراپترین بۆندی سه‌ده‌ی ڕیاڵ مه‌درید كه بۆندیكی فشۆڵ و روخاووبوو ، گرێبه‌ستكردن بوو له‌گه‌ڵ ئیدین هازاردی به‌لجیكی و هێرشبه‌ری یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی ، له‌و ده‌مه‌دا و له ریزه‌كانی یانه‌ی چێلسی هازارد باشترین و كاریگه‌رترین چه‌كی یانه‌كه بوو ، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی كردن به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه هازارد به‌ده‌ست پێكانه‌وه ناڵاندی ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی راهێنه‌ربێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP