حکومەتی عێراق بە پێی گرێبەستێک ١٠٠ ھەزار تۆن گەنم لە ئەمریکا دەکڕێت و نرخی ھەر تۆنێکیش ئاشکرا دەکات.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دوای ماوەیەک لە گفتوگۆ و دانوستان، لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکیان ئیمزا کردوە و بە پێی گرێبەستەکەش عێراق ١٠٠ ھەزار تۆن گەنم لە ئەمریکا دەکڕێت و نرخی ھەر تۆنێکیش ٤٩٤ دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارەیەی دیاریکراوە بۆ کڕین و کۆی ئەو رێکارانەشە کە جێبەجێ دەکرێت بۆ گەیاندنی ئەو بڕە گەنمە لە ئەمریکاوە بۆ عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP