به‌ئامانجی كاراكردنه‌وه‌ی هاوكاری نێوان عیراق و وڵاتی لوبنان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لوبنان داوای له وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی كرد هاووڵاتیانی عیراق به‌پێدانی ڤیزا ببه‌خشێت و، بتوانن به‌بێ وه‌رگرتنی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
راگه‌یاندنه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لوبنان سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عیراق ده‌گرێته‌وه ئه‌وانه‌ی خوازیارن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن و ده‌توانن ماوه‌ی مانگێك بمێننه‌وه‌و ده‌توانرێت ماوه‌ی سێ مانگیش بۆ گه‌شتیاران درێژبكرێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی سه‌ردان ده‌كه‌ن.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی لوبنان ئه‌و ماده‌یه له‌سه‌ر عیراق ده‌سڕێته‌وه كه بڕی 2 هه‌زار دۆلار له گه‌شتیاران به كاشی وه‌رده‌گیرا وه‌ك بارمته له بانكه‌كاندا، چونكه ئه‌وه مه‌رجێكی بنه‌ره‌تی بوه بۆ چونه ناوه‌وه‌ی گه‌شتیاران بۆ لوبنان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP