دوای ئه‌وه‌ی دیمه‌نی دزه‌كردنی سه‌ربازانی ئازربایجان بۆ نێوخاكی ئه‌رمینیا بڵاوبوه‌وه، دوباره ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، هاتوه‌ته ئاراوه .
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له‌ماوه‌ی رابردودا جه‌نگی نێوان هه‌ردووڵات راگیرا .
هه‌ڵگیرسانی شه‌ر له‌نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان یه‌كه‌م جار نییه، قه‌یرانی نێوان باكۆ و يه‌ریڤان قوڵ و كۆنه، كێشه‌یه‌كی سیاسی و نه‌ژادی و جوگرافییه له‌نێوان هه‌ردوولا، ناونیشانی كێشه‌كه‌ش هه‌رێمی قه‌ره‌باخه و له‌سه‌روبه‌ندی روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت شه‌رله نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ هه‌ڵگیرساوه، پێشتر هه‌ردوو وڵات له‌ژێر ئاڵا سوره‌كه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوون .
ئامانج له‌هێرشه‌كه‌ی ئه‌رمینیا كۆنتڕۆڵ كردنی هه‌رێمی قه‌ره‌باغ بوو كه زۆرینه ئه‌رمه‌ن بوون، جه‌نگه‌كه شه‌ش ساڵ به‌رده‌وام بوو تێیدا به هه‌زاران كه‌س له هه‌ردوولا كوژران و ئاواره‌بوون ، جه‌نگه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌رمینیا كۆتایی هات، ئه‌ویش به‌هاوكاری روسیا، دوای 16ساڵ جه‌نگه‌كه دوباره ده‌ستی پێكرده‌وه و دوای شه‌ش مانگ له مۆسكو هه‌ردوولا رێككه‌وتنامه‌یه‌كیان ئیمزاكرد بۆ راگرتنی جه‌نگ به‌مجۆره‌ش ئه‌رمینیا جه‌نگه‌كه‌ی دۆڕان و هه‌رێمی قه‌ره‌باخ له‌ئێستادا له‌ژێر ده‌ستی ئازه‌ربایجانه به‌ڵام ئه‌مجاره توركیا هاوكاری ئازه‌ربایجان ده‌كات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP