بەپێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره حكومییه ناوخۆییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ناوچه‌كانی ناوەڕاستی ئیتاڵیا، گیانلەدەستدانی لانیکەم 10 کەس و بێ سه‌روشوێنكردنی چه‌ندین کەسی دیکەی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووه‌تەوە، تیمەكانی به‌هاناوه‌چوون، هه‌ڵمه‌ته‌كانی گەڕان و به‌دواداچوونیان بەدوای رزگاربوواندا چڕكردووه‌ته‌وه لەو ناوچانه‌ی كه لافاویان تێدا روویداوه، هه‌روه‌ها له‌و شه‌قامانه‌ی كه دارودره‌خته‌كان با و زریان خستوونیه‌تنه‌خواره‌وه‌و شكاندونی و باراناوو گۆماو تێیاندا بووونه‌ته مه‌ترسیی بۆسه‌ر ژیانی هاووڵاتییان.
هاوكات دەسەڵاتدارانی ناوخۆش داوا لە هاوڵاتیان ده‌كه‌ن "لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و لە نهۆمەکانی سەرەوەی خانووەکانیاندا بمێننەوە".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، ماریۆ دراغی، سەرۆک وەزیرانی ئه‌و وڵاته رایگەیاند، "تائێستا 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چواری دیكه‌ش بێسەروشوێنن و ژماره‌كان بەردەوام لە زیادبووندان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP