سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دووپاتیکردەوە، ئێران گەیشتووەتە قۆناغی بهرپهرچدانهوهو باڵادەستیی سەربازیی.
هاوکات ئاماژەی بۆئەوەشكرد، ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا هانی سەدام حسێن، سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراقیان دا بۆ شەڕ دژی ئێران.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئهمڕۆ 21-9-2022 له میانی پێشوازیكردنیدا له ئهفسهرو فهرمانده باڵا دێرینكانی سوپای وڵاتهكهی له سەردەمی (بەرگریی پیرۆز) لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی رایگەیاند، گەلی ئێران لە ئەمریکا نەترسا و ئەوەش لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە قبوڵکراو نەبوو.
ئاماژهی بۆئهوهشكردوه، ھێزە سەربازییەکان و سیاسەتمەدارانیان پلانی نوێی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستیان شکستپێھێنا و ئێران لە قۆناغی روبەڕوبوونەوە بەردەوام بوو.
وتیشی، گەلی ئێران لە ئەمریکا و پلانە تاکلایەنەکانی نەترسا و ھەموو ئامانجەکانیان شکستپێھێنا، ئەوەش لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە قبوڵکراو نەبوو.
وتیشی، وڵاتانی دوژمن ھەوڵیاندا لەدوای شۆڕشەوە فتنەی زۆر دروستبکەن، بەڵام شکستیانھێنا و پەنایان بردە بەر جەنگ لەڕێی عێراقەوە.
" باسیلەوەشکرد، جەنگی ئەوان جەنگێکی نێودەوڵەتی بووە و ئێستاش بەڵگەنامەکان ئەوە دەسەلمێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP