نادال بۆ فێدره‌ر گریا
ئه‌زهه‌ر سه‌مه‌د
رافائیل نادال و رۆجێه فێدره‌ر دوو ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی یه‌كتر بوونه ته‌نانه‌ت له‌هه‌موو جێگا و پاڵه‌وانێتیه‌ك هه‌وڵی شكست پێهێنانی یه‌كتریان داوه به‌ڵام له‌كۆتاییدا نادال بۆ ماڵئاوایكردنی ڕكابه‌ره‌كه‌ی گریا .
ساڵانێكه یاریگاكانی تێنسی سه‌رزه‌وی شاهێدی بۆ ئاست به‌رزی فێدره‌ر ده‌ده‌ن و له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه ده‌ركه‌وتووه‌و و ئه‌سپی خۆشی تاوداوه و چه‌ندین جام و پاڵه‌وانێتیشی به‌رزكردۆته‌وه به‌ڵام هه‌موان ده‌زانن هه‌موو سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت كۆتاییه‌كی هـــــه‌بێت .
یاریگای ئۆ توو به ئاماده‌بوونی 20 هه‌زار هانده‌ر و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی جیهانی تێنسی سه‌رزه‌وی رێوره‌سمی ماڵئاویكردنی رۆجێه فێدره‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت كاتێك له‌یارییه‌كی دوانیدا شان به‌شانی نادال و به‌سوود وه‌رگرتن له‌رێنماییه‌كی جۆكۆڤیچ رووبه‌روی جاك سووك و فرانسیس تیافۆی ئه‌مریكی بوونه‌ته‌وه .
راسته فێدره‌ر و نادال یارییه‌كه‌یان دۆراند به‌لام ئه‌م گرتانه بۆماویه‌كی زۆر له‌بیر و هزری هه‌موان ده‌مێنێته‌وه .
سه‌باره به فێدره‌ری سویسری رافائیل نادالی ئیسپانی ووتی :ئه‌مرۆ رۆژێك زۆر تایبه‌ت له جیهانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌تایبه‌تی كه ماڵئاوایی له‌ئه‌فسانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یارییه‌كه ده‌كه‌ین سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا زۆر سه‌رقاڵ بووم به‌ڵام نه‌متوانی له‌م یارییه تایبه‌ته‌دا ئاماده نه‌بم .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP