نرخی نه‌وتی خاو به‌ڕێژه‌ی 4% به‌رزبوه‌وه‌و گه‌یشته به‌رزترین ئاستی له‌ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌دا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڕیارێكی ئۆپێك له‌م هه‌فته‌یه‌دا كه‌گه‌وره‌ترین كه‌مكردنه‌وه‌ی دابینكردنی نه‌وتی له‌ساڵی 2020ه‌وه ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 3.50 دۆلار، واتا به‌ڕێژه‌ی 3.71%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌و، یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 97.92 دۆلاری ئه‌مریكی، نرخی نه‌وتی تكساسیش 4.19 دۆلار واتا به‌ڕێژه‌ی 4.74%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌و گه‌یشته 92.64 دۆلاری ئه‌مریكی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، نرخی نه‌وتی برێنت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا 11% به‌رزبوه‌ته‌وه‌و، نرخی نه‌وتی تێكساسیش به‌ڕێژه‌ی 16% به‌رزبوه‌ته‌وه، كه گه‌وره‌ترین به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌یه له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP