گەنجێکی شاری کەرکوک تو‌انى لە کرێکاریەوە بگات بەخەونەکەی و پلەی ئاڵتونی بەدەستهێنێت

وەرزش
19:45 - 2022-10-15

عەبدولقادر گۆران گەنجێکی شاری کەرکوکە  و توانيويه‌تى لە کرێکاریەوە بگات بەخەونەکەی و لەسەر ئاستی گەنجان لە پاڵەوانێتی ئۆپن عەرەبی کراوە بۆ یانەکانی تايکواندۆ پلەی ئاڵتونی بەدەستهێنێت.

هه‌روه‌ها توانيويه‌تى لە پاڵەوانێتی بەیروتى کراوە بۆ ناشین لە یاری تايکواندۆ پلەی چوارەم بەدەستهێنێت بۆ خۆی و شارەکەی و یانەی باوەگوڕ گوڕ کەزیاتر لە 20 بەشداربوو لەپاڵەوانیەتیەکەدا بوون.

 وەک خۆی دەڵێت: بەدەستهێنانی ئەو پلەیە بەپاڵپشتی بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە و درێخیان نەکردووە لەیارمەتیدانی و داواش له‌لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هاوکاری بن بۆئەوەی نوێنەرایەتی عێراق بکات لە ئۆڵۆمپیاد.

ئەمڕۆش لەلایەن یانەی باوەگوڕگوره‌وه‌ خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەشکرا لەبەرامبەر بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنەگەورەیەيدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP