له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندان و ناره‌زایی له ئێران، رۆژنامه‌نوسان رووبه‌ڕویی مه‌ترسی زۆر بونه‌ته‌وه و زیاتر له 40 رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراون و ده‌ست گه‌یه‌شتنیش به‌زانیاری ئه‌سته‌م بووه.
له‌وباره‌یه‌وه رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان بڵاوكردۆته‌وه، به‌پێی راپۆرته‌كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا له شاره‌كانی ئێران ٤١ رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراون، كه به‌شێكی زۆری ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ژنن و دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراون، به‌وه‌ش ده‌ستگه‌یشتن به زانیارییه‌كان گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار.
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور داوا ده‌كات، به زووترین كات هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ئازادبكرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP