ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا له‌نێو 70 وڵات له جیهاندا ته‌شه‌نه‌ی كردوه‌و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییش ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ی كردوه كه له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردودا په‌تاكه له 10 وڵاتی جیهاندا بڵاوبوه‌ته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له‌دوواین راپۆرتی خۆیدا باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی كۆرۆنا له وڵاتانی باشوری ئه‌فریقا خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌و تائێستا 31 وڵاتی ئه‌و كیشوه‌ره په‌تاكه له‌نێویاندا بڵاوبوه‌ته‌وه.
دوایین ئاماره‌كانش ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كه‌ن، له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له‌چین، زیاتر له (101)ملیۆن و (441)هه‌زارو (177)كه‌س له جیهاندا، توشی په‌تاكه بون و زیاتر له (2)ملیۆن و (184)هه‌زارو (273)كه‌سش هه‌ر به‌و په‌تایه گیانیان له‌ه‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP