توێژینەوەیەک لە ئێرلەندا دەریخستووە، ئەو کەسانەی
لەگەڵ خوشکدا گەورە بوون، ئەگەری زیاترە دڵخۆشتر بن و دیدێکی ئەرێنییان بۆ ژیان هەبێت.
بەپێی توێژینەوەکە، خوشکەکان هانی کرانەوەی زیاتر و دەربڕینی هەستەکان دەدەن لەنێو
خێزاندا.
توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی دی مۆنت فۆرت و زانکۆی
ئۆلستەر لە باکووری ئێرلەندا ئەنجامدراوە و تێیدا پرسیاری دەروونی لە 570 کەسی تەمەن
17 بۆ 25 ساڵ کراوە. ئەنجامەکان دەریانخستووە: ئەو بەشداربووانەی خوشکیان هەبووە،
زیاتر ئامادەبوون باسی هەستەکانیان بکەن، کە ئەمەش وایکردووە دیدێکی ئەرێنییان بۆ
ژیان هەبێت.
پڕۆفیسۆر تۆنی کاسیدی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە،
دەڵێت: "خوشکەکان هانی گفتوگۆی کراوە و یەکگرتوویی زیاتر دەدەن لە خێزانەکاندا.
بەڵام براکان کاریگەرییەکی پێچەوانەیان هەیە."
کاسیدی روونی دەکاتەوە "کوڕان بە شێوەیەکی
سرووشتی مەیلیان بۆ ئەوە نییە باسی شتەکان بکەن و کاتێک پێکەوەن، بێدەنگی هەڵدەبژێرن،
بەڵام کچان ئەو بێدەنگییە دەشکێنن."
توێژینەوەکە ئەوەش باس دەکات، ئەو کچانەی خوشکیان
هەیە، زیاتر سەربەخۆن و ئامانجی دیاریکراویان هەیە، ئەمەش بەو مانایەیە کە خوشکەکان
نەک هەر پشتگیریی یەکدی دەکەن، بەڵکو دەبنە ئیلهامبەخشیش بۆ یەکدی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP