یەکەیەکى پشکنینى پزیشکى بۆ تازەزاوایان لەداقوق دەکرێتەوە

تەندروستی
09:51 - 2025-07-08

دانیشتووانی داقوق و دەورووبەری چیتر پێویست ناکات بۆ پشکنینی پزیشکی لەکاتی هاوسەرگیری، سەردانی کەرکوک و دوزخورماتوو بکەن، هەر  لە نەخۆشخانەی داقوق دەتوانن پشکنینەکە ئەنجام بدەن .

پەرلەمانتار دیلان غەفور بەکەناڵى کەرکوکى ڕاگەیاند، “پێشتر هەر کەسێک لە قەزای داقوق و گوندەکانی سەر بە قەزاکە هاوسەرگیری بکردایە، دەبوو سەردانی تاقیگەی گشتی کەرکوک یان دوزخورماتووی بکردایە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، لەسەر داواکاری خەڵک سەردانی وەزیری تەندروستی عێراقم کرد و رەزامەندیم لێ وەرگرت یەکەیەکی پشکنینی پزیشکی لەناو نەخۆشخانەی گشتیی داقوق بکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارە خزمەتێکی بەرچاو بە دانیشتووانی قەزای داقوق دەکات و لە هاتوچۆ و بێنەوبەرەیەکی زۆر رزگاریان دەکات.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP