له‌پێشانگایه‌كی وڵاتی دوبه‌یدا، په‌رده له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ده‌گمه‌نترین و گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس لادرا، ئه‌ڵماسه‌كه قاوه‌یییه‌كی زه‌ردباوه‌و كێشه‌كه‌ی 303 عه‌یار ده‌بێت. له‌نێو سندوقێكی پێشانگاكه‌دا نمایشكرا.
سـۆفی ستیڤـنز، پسپۆڕی بواری زێڕینگه‌ریی له‌كۆمپانیای سـۆزیبی ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌ڵماسه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسه بڕاوه‌كان له‌جیهانداو، له‌ناوه‌وه بێ كه‌موكوڕییه.
كۆمپانیای سۆزیبی په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌ڵماسه‌كه لادا، كه ناویان لێناوه (كانیاری زێڕین) و، بڕیاره دوای نمایشه‌كه‌ی دوبه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ هۆنگ كۆنگ و تایـپه‌و جنـێڤ، له‌كۆتاییشدا بۆ نیویۆرك و، له‌وێ له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌فرۆشرێت. پێشبینیش ده‌كرێت به‌هایبه‌رده‌كه نزیكه‌ی 50 ملیۆن دۆلاربێت.
ئه‌ڵماسه‌كه له‌به‌ردێكی ره‌سه‌ن به‌رهه‌مهاتووه‌و، له‌ساڵی ١٩٨٠ منداڵێك له‌ناو دار‌و په‌ردوودا یاری ده‌كرد، دۆزییه‌وه‌و، ده‌ركه‌وت ئه‌ڵماسێكی زبری گه‌وره بووه‌و كێشی ٨٩٠ عه‌یاره.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP