خانمه دادوەرێک لە دادگای (کرێتای) لە كه‌ناره‌كانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، له‌لایه‌ن كۆچبه‌رێكی جه‌زائری كه به نایاسایی له‌و وڵاته نیشته‌جێیه په‌لامار ده‌درێت و به مه‌به‌ستی ده‌سترێژیی سێكسی جل و به‌رگی خانمه دادوه‌ره‌كه داده‌دڕێنێت.
بەپێی میدیاکانی فەرەنسا، بەرەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو، رووداوەکە لە نزیک دادگا روویداوە، کاتێک ئەو گەنجە تەمەن 23 ساڵە ویستوویەتی هێرش بکاتە سەر دوو ژن و هاواری کردووە: “دەستدرێژی دەکەمە سەرتان!” له‌و كاته‌دا ئه‌و دادوه‌ره ته‌مه‌ن 29 ساڵه لە شوێنی ڕووداوەکە نزیک بووە، هەوڵیداوه ئەو گەنجە رابگرێت.
میدیاكانی فه‌ره‌نسا باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، لەكاتێكدا ئەو دوو ژنەی كە لە سەرەتادا گه‌نجه‌كه هێرشیكردبوونه‌سه‌ر، توانیویانە هەڵبێن، بەڵام دواتر هێرشیكردووه‌ته‌سه‌ر دادوەره‌كه‌و ویستوویەتی دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەری و بەشێك لە جلوبەرگەكانشی دڕاندووە.
ئاماژەیان بۆئەوەشکردووە، ئه‌و خانمه دادوەره هه‌رچه‌نده هەوڵیداوە به‌رگریی له‌خۆی بكات، بەڵام نەیتوانیوەو داوای یارمەتی كردوه‌و دواتر سێ كه‌س به‌هانایه‌وه چوونه‌و ئه‌و كۆچبه‌ره جه‌زايرییه‌یان ده‌ستگیركردوه‌و راده‌ستی پۆلیسیان كردوه.
داواکاری گشتیی پاریس پشتڕاستی کردوەته‌وە کە پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە هەوڵی دەستدرێژی سێکسی ئه‌و تۆمه‌تباره کردووەو بەپێی زانیارییەکانی ئه‌و میدیایانه‌ش، تۆمەتبارەکە لە 13ی تشرینی یەکەمی 2022ەوە بڕیاری ده‌ركردنی له خاکی فەرەنسا بۆ ده‌رچووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP