رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپیك" له راپۆرتی ساڵانه‌یدا رایگه‌یاند، داواكاری جیهان له‌ساڵی ٢٠٢١ نزیكه‌ی 9 پۆینت 96 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بووه له رۆژێكدا، ئه‌و بڕه‌ش تا ساڵی 2035 نزیكه‌ی 5 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه زیاد ده‌كات .
به‌پێی داتاكانی رێكخراوی ئۆپیك، داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت به تایبه‌ت له وڵاتانی ئه‌فریقاو هیندستان و وڵاتانی ئاسیا زیاد ده‌كات، ئه‌ویش له‌پێناو گره‌نتیكردنی سوته‌مه‌نی بۆ هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و پترۆكیمیایی.
رێكخراوی ئۆپیك بڕیاریداوه له‌م مانگه‌وه به‌رهه‌مهێنانی دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا كه‌مبكاته‌وه، كه ئه‌وه زۆرترین كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له ساڵی ٢٠٢٠ه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ولێك بۆ جێگیركردنی نرخی نه‌وت له‌جیهاندا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP