ئه‌مریكا داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی روسیاو ئۆكرانیا ده‌كات

جیهان
21:19 - 2022-11-13

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا ده‌كات و ده‌ڵێت، دیاریكردنی كاتی دانوستان له‌ده‌ستی ئۆكرانیادایه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نتۆنی بلینكن و دیمیتری كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا كۆبوونه‌ته‌وه‌و بلینكن جارێكیتر جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ دیاریكردنی واده‌ و ناوه‌ڕۆكی هه‌ر دانوستانێك له‌ ده‌ست ئۆكرانیادایه‌و ده‌رفه‌ت بۆ ئۆكراین ره‌خساوه‌ بڕیار له‌باره‌ی دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ روسیا بدات. 

پێشتر جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، پێویسته‌ جه‌نگ له‌ ئۆكرانیا به‌ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن كۆتایی بێت، هاوكات میدیاكانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، به‌ فشاری ئه‌مریكا سه‌رۆكی ئۆكرانیا مه‌رجه‌كانی دانوستانی له‌گه‌ڵ روسیا كه‌مكردۆته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP