ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌ی بۆ ماوه‌ی حه‌وت سه‌عات له‌ئاوه‌كانی فه‌ڕه‌نسا گیریان خواردبوو ڕزگاركران.
ڕه‌نج پشده‌ری ڕۆژنامه‌نووس بڵاویكرده‌وه، نزیكه‌ی ٤٠ كۆچبه‌ر كه سه‌رجه‌میان كوردبوون، له‌كه‌ناراوه‌كانی دانـكـیخ به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام دوای چه‌ند سه‌عاتێك چوپه‌كه‌یان په‌كی كه‌وت و له‌ئاوه‌كانی فه‌ڕه‌نسا گیریانخواردو داوای به‌هاناوه‌چوونیان كرد، له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی فه‌ڕه‌نساوه ڕزگاركران.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ حكومه‌تی فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا ڕێككه‌وتن فه‌ڕه‌نسا چاودێری كه‌ناراوه ئاوییه‌كانی بكات و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دابینبكرێت بۆ ڕێگریكردن له‌و كۆچبه‌رانه‌ی به‌چووپ ڕوو له‌به‌ریتانیا ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، به‌ریتانیا ٧٠ ملیۆن پاوه‌ند ده‌داته فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی له‌كه‌نار ئاوه‌كانی كاڵاس و ده‌وروبه‌ری زیادبكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP