سه‌رۆك بافڵ: دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی رووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە

کوردستان
22:56 - 2022-11-17

دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی رووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزی خانەوادە بەڕێزەكانیانین، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین.

‏‎داوا لە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان دەكەم بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و خۆنەویستییەوە ئەركەكانیان راپەڕێنن و هەموو تواناكانی خۆیان لەپێناو بەهاناوەچوونی لێقەوماواندا بخەنەگەڕ.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP