زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە

کوردستان
14:28 - 2024-04-26

سەرچاویەك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە رایگەیاند: ئەو كارتانەی دراوەتەوە بە دەنگدەران، پێشتر نوێكراونەتەوە یاخود دەنگدەری نوێن، كارتەکانیان تەواو بووە و بۆیان گێڕدراوەتەوە و ئێستاش بەبۆنەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانەوە هیچ كارتێكی نوێی بایۆمەتری بۆ دەنگدەران دروست ناكرێت، چ كارتی نوێ، چ نوێكردنەوە، بەوپێیەی وادەكە كۆتایی هاتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەی بەدواداچوونەکان پرۆسەی دەكردنی كارتی نوێ و نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان لە پارێزگاكانی دیكەی عیراق بەردەوامە بەشێوەیەک لە هەفتەی رابردوودا لە 19-تا 24/4، لە پارێزگاكانی عیراق 17 هەزار و 200 كارتی نوێ تۆماركراون، بەڵام لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك پرۆسەکە راگیراوە وهیچ كارتێك دروست نەكراوە.

لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك، 108 هەزار و 373 كارتی بایۆمەتری بەو دەنگدەرانە دراوەتەوە كە پێش داخستی دەرگای تۆماركردن مامەڵەیان كردووە و لەو ژمارەیە زۆرترینیان لە سەر ئاستی هەرێم و عیراق، لە سلێمانییە كە 15 هەزار و 758 كارتە و لە هەولێر 13 هەزار و 727 كارتە و لە دهۆكیش 7888 كارتە.

هاوکات جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: به‌پێی بڕ‌یاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ 10ی ئایارەوە ده‌ستپێده‌كات و له‌ 6-6-2024 رۆژێك پێش ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتاییدێت، بڕ‌یاری كۆتاییش له‌باره‌ی بانگه‌شه‌وه‌ لای كۆمسیارانه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP