سعودییە ئامادەکاریی بۆ بەستنی کۆنگرەیەک لەبارەی داھاتووی غەززەوە دەکات

کوردستان
22:18 - 2024-04-26

سعودییە پلانی بۆ بەستنی کۆنگرەیەک لەبارەی داھاتووی غەززە بە بەشداری لێپرسراوانی بیانی و عەرەبی داناوە.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، سعودییە پلانی بۆ بەستنی کۆنگرەیەک داناوە و بەنیازە دەیڤد کامیڕۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  و  چەند لێپرسراوێکی یەکێتی ئەوروپا و ئوردن و میسر و قەتەر و دەسەڵاتدارانی فەڵەستین لە کۆنگرەکە بەشداری پێبکات.  

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو بەھۆی نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ لێپرسراونی سعودییەدا پێناچێت لێپرسراوانی ئیسرائیل بانگھێشتی ئەو کۆنگرەیە بکرێن.

پێشتر ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردبووەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەیەوێت سەردانی سعودیە بکات بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابوری جیھانی لە ریازی پایتەخی سعودیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP