مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەر و سەرکردە سامان گەرمیانی بەسەردەکاتەوە

کوردستان
15:58 - 2024-05-06

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٥/٦ لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال  ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەرو سەرکردەی خەباتی کوردایەتی سامان گەرمیانی  یانکرد .

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت پێگەی هەڤاڵ سامان گەرمیانی - یان لە شۆڕش و خەباتی چەکداری گەلی کورد بەرزنرخاند کە وەک یەکێک لە قارەمانەکانی سەرەتای شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵی گرنگی گێڕاوەو بەشێک بوو لە سەرکەوتنەکان ؛  ئەمڕۆ  ئێمە بە شانازییەوە ئەو مێژووە بەبیردێنینەوە و  بەڕێزەوە لە  هەموو ئەو سەرکردەو شۆڕەسوارانە دەڕوانین کە لە خەباتی سەختی کوردایەتی شانیان دایە بەر و بوونە سەرمەشقی جۆشدانەوەی گیانی مقاوەمەت و بەرگری کردن  هەڤاڵ سامان گەرمیانیش  یەکێکە لە نموونەی ئەو سەرکردەو فەرماندە  دڵسۆزانە .

لەبەرامبەردا سامان گەرمیانی جەختیکردەوە کە هەمیشە یەکێتیی بوونیان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک و هێنانەدی ئامانجە باڵاکان بووە کە ئەمڕۆش بەهەمان رێبازو بیڕوباوەڕی سەرۆک مام جەلال و خوێنی شەهیدەکانمان درێژە بە خەبات ئەدەین و لە خزمەتی گەلەکەماندا دەبین .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP