سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکان لەگەڵ بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبۆوە

کوردستان
17:42 - 2024-05-06

ئەمڕۆ دووشەمە ٦-٥-٢٠٢٤ لە ئەنجومەنی وەزیران  قوباد تاڵەبانی لەگەڵ  فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکان کۆبۆوە، لە کۆبونەوکەدا دوا پێشهاتەکانی ئەو ناوچانەو هەنگاوەکانی جێ بەجێ کردنی مادەی ١٤٠ دەستور گفتوگۆی لەسەرکرا، جێگری سەرۆکی حکومەت ڕوونی کردەوە کێشەی خاک و پرسی کەرکوک پرسێکی گرنگەو هەرچی پێویست بێ لە ڕووی یاسای و دەستورێ وە درێخی ناکەین بە ئامانجی گەڕانەوەیان بۆ باوەشی کوردستان، سەبارەت بە کێشەو گرفتەکانی جوتیاران لەوەرزی دروێنەدا  سەرۆکی دەستەی ڕاسپارد هەوڵەکانیان زیاتر بکەن ڕێگرێکانی بەردەم جوتیاران لابەرن و بۆ ئەم مەبەستە هەمەئاهەنگی فراکسوێنە کوردستانیەکانی لە بەغداد بە پێویست زانی و پشتیوانی حکومەتی بۆ دوو پات کردنەوە.
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP