كۆماندۆ كورێكی ئازا و چاونەترسی دیكەی بەخشییە كوردستان

کوردستان
20:12 - 2024-04-25

بسم الله الرحمن الرحيم
((وبَشِّرِ الصَّابِرِينَ  الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)) 

بە داخ و خەمێكی قوڵەوە كۆماندۆ لە پێناو پاراستنی خاك و سەروەری یاسا پێشمەریەگی قارەمان و كورێكی ئازا و چاونەترسی دیكەی بەخشییە خاكی پیرۆزی كوردستان و دڵنیاش بن، كە كاروانی شەهیدان لە كۆماندۆ بەردەوامە.

دوای بەدەستهێنانی زانیاری ووردی هەواڵگری، لە سەر باندێكی قاچاخچێتی چەك و شوێنەوار لە گەرمیان، درەنگانی شەوی  ڕابردوو  25ی نیسانی 2024 تیمێكی هێزەكانمان لە ناوچەی ساڵح ئاغا - ناحییەی قۆرەتوو، لە سەعات  12:38 خولەك بۆسەیەكیان بۆ ئەو باندە دانا، كە بەنیازبوون ژمارەیەك چەك و پارچە شوێنەوار ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم بكەن و لەكاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەكانیان ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان هێزەكەمان و ئەو تۆمەتبارانە ڕوویدا .

بەداخەوە لەو ڕووبەڕووبونەوەیەدا كوڕێكی ئازا و چاونەترسی كۆماندۆ بەناوی ( ئەیوب محەممەد عەلی ) شەهید بوو، وێڕایی دەربڕینی هاوخەمی قوڵمان بۆ شەهیدبوونی برا و هاوڕێ و هاوسەنگەرمان كاكە ( ئەیوب) ، هاوكات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهید دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.

كوڕانی كۆماندۆ لەو ڕووبەڕووبونەوەیەدا دەستیان  بەسەر چەند پارچە شوێنەوار و دوو ئۆتۆمبێل و ئەو چەكانەشدا گرت، كە باندەكە بەنیازبوون ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی  بكەن، هاوكات یەكێك لە تۆمەتباران لە ڕووبەڕووبونەوەكەدا كوژرا و یەكێكی دیكەیان دەستگیركرا و تۆمەتبارێكی دیكەش هەڵهات.  

جارێكی دیكە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەینەوە، كە كاروانی شەهیدان لە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بەردەوام دەبێت و ڕشتنی خوێنی  یەك بە یەكی "كوڕانی كۆماندۆ" لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان و ڕێگریكردن لەیاسا دەرچووان، شەرەفێكە هەموومان شانازی پێوە دەكەین، ئەمەش ڕێبازێكە هەموومان لە شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر "ەوە بۆمان ماوەتەوە .

درود بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی كۆماندۆ و سەرجەم شەهیدانی كوردستان  

ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP