بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە پیرۆزبای گەرم ئاراستەی ئەم ڕێکخراوەو سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویست ئەکەم، هیوائەخوازم ئەم یادە هاندەری زیاترتانبێت بۆ دەسکەوت و کاری باشتر، خوێندکاران کاراترین توێژی کۆمەڵن و لەسەردەستی ئێوە وەرچەرخانی گەورەو دەسکەوتی زانستی و پیشەی بەدی دێت، ئەم ڕێکخراوە لە مێژووی شۆڕشی نوێدا سەرمەشقی گۆڕانکاری و کاری گەورەبوون بۆیە لە خەباتی ئێستاشتاندا دەبێ بەهەمان گیانی بەرزی پیشەی و زانستێ وە کار بکەن و کۆمەڵگاکەمان بەرەو پێش بەرن، جارێکی تر پیرۆزبێت ٢٦-٤ یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان.
رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP